راوێژكارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند 20 هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی له باكوری شاری ره‌قه گیریان خواردوه‌و پێوسته هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ كۆمه‌ككردنیان.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: پێشتر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند بوو، زیاتر له نیوه‌ی شاری ره‌قه‌یان كۆنترۆڵكردوهو داعش ته‌نها پێنج گه‌ڕه‌كی به‌ده‌سته‌وه ماوه.
له‌وته‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له جنێڤ راوێژكاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وتی: خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه زۆر پێویستیان به كۆمه‌كی فریاگوزارییه.
یان ئینگله‌ند، راوێژكاری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا, وتی؛ له ره‌قه، ئه‌و پێنج گه‌ڕه‌كه‌ی ئێستا به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه له‌و شاره‌و خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه پێویستی زۆریان به‌كۆمه‌كی فریاگوزارییهو پاراستنیان كارێكی یه‌كجار پێویسته. ئه‌و خه‌ڵكانه پێده‌چێت له‌و گه‌ڕه‌كانه دهستبهسهركرابن له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه، مه‌ده‌نیه‌كان ژماره‌یان 20 هه‌زاره‌و ره‌نگه زیاتر بێت. بۆردومانی چڕوپڕی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كرێت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات‌و هێرشه ئاسمانیه‌كانیش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به‌رده‌وامه. له‌به‌رئه‌وه‌ی قوربانیان، قوربانیانی مه‌ده‌نی زۆره‌و پێده‌چێت ئه‌و مه‌ده‌نیانه نه‌توانن رابكه‌ن. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بیر لهئهگهرهكان بكرێته‌وه. ئاگربڕی كاتی یان هه‌ر شتێكی تر كه یارمه‌تیده‌ر بێت له هه‌ڵهاتنی مه‌ده‌نیه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانین چه‌كداره‌كانی داعش هه‌مو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان بهێنن. له‌ئێستا هیچ شوێنێكی خراپترم هێنده‌ی ئه‌و پێنج گه‌ڕه‌كه‌و 20 هه‌زار كه‌سه له‌سه‌ر زه‌وی به‌خه‌یاڵدا نایه‌ت.