١٠ ئاب ٢٠١٧ - ١٢:٢٠
دادوه‌ری‌ شه‌رعی‌ داعش له‌ موسڵی‌ كۆن كوژرا

عه‌بدولستار محه‌مه‌د عه‌لی‌ ناسراو به‌ ئه‌بی‌ ئه‌لحه‌كه‌م ئه‌للاعور، له‌كاتی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ پۆلیس کوژرا

فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عێراق رایگه‌یاند، دوێنێ "دادوه‌ری‌ شه‌رعی‌ داعش" له‌شاری‌ كۆنی‌ موسڵ له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانیاندا كوژراوه‌.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: فه‌ریق رائد شاكر جه‌وده‌ت له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، عه‌بدولستار محه‌مه‌د عه‌لی‌ ناسراو به‌ ئه‌بی‌ ئه‌لحه‌كه‌م ئه‌للاعور، له‌كاتی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌و ژێرزه‌مینه‌ی‌ خۆی‌ تیادا حه‌شاردابوو له‌ شه‌قامی‌ مه‌كاوی‌ له‌ موسڵی‌ كۆن، كوژراوه‌.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ لیوا جه‌عفه‌ر به‌تات- سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عیراق رایگه‌یاند، تا دوێنێ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ 50%ی‌ پرۆسه‌ی‌ پشكنین و پاككردنه‌وه‌ی‌ گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی‌ موسڵی‌ كۆنی‌ له‌ بۆمب و ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كانی‌ داعش ته‌واو كردووه‌.

دوای‌ سێ ساڵ له‌ كه‌وتنه‌ ده‌ستی‌ داعش، رۆژی‌ 10ی‌ ته‌مووزی‌ ئه‌مساڵ، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ شاری‌ موسڵی‌ راگه‌یاند.


............