رایان دیلۆن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ناتوانین پشتراستی بكه‌ینه‌وه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراوه، به‌ڵگه‌ی كۆنكرێتیمان نییه، ئه‌گه‌رێكی زۆر كه‌م هه‌یه كه بتوانێت رزگاری بێت له كاتێكدا پایته‌خته‌كه‌ی خۆیان له عێراق و سوریاش له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش راگه‌یاند هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی كۆنكرێتییان لانیه له‌سه‌ر كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش و پێشبینی ده‌كه‌ن زیندووبێت.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رێكی گه‌وره هه‌یه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش، كوژرابێت.
ئۆله‌گ سیرۆمۆلۆتۆڤ، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رێكی گه‌وره هه‌یه، به‌غدادی له هێرشێكی ئاسمانی هێزه‌كانی روسیا ، كوژرابێت له كۆتایی ئایاری رابردوو له‌ره‌ققه.
پێشتر ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی رووسیا له‌زاری به‌رپرسانی كرملین-ه‌وه بڵاویكرده‌وه، سێرگی شویگۆ-ی وه‌زیری به‌رگری، به‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیای راگه‌یاندووه كه‌له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتن-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت كه پێده‌چێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی " كوژرابێت".
16ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه پێده‌چێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوی داعش له‌هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته كوژرابێت.
ئاژانسی تاس-ی رووسی له‌زاری سێرگی شویگۆ-ی وه‌زیری به‌رگری رووسیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی كه به‌غدادی تیادا كوژراوه، مۆڵگه‌یه‌كی داعشی له‌ره‌ققه كردووه‌ته ئامانج كه به‌پێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوه ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌سوریا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبو، هێرشه‌كه شه‌وی 28ی ئایاری رابردوو كراواته سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی داعش كه‌له‌و كاته‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ی تیادا ئه‌نجامدراوه.
"له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ركرده‌كانی داعش تاوتوێی رێگه‌كانی هه‌ڵاتنی تیرۆرستانیان كردووه له ره‌ققه له‌ڕێی ده‌روازه‌ی باشوری شاره‌كه‌وه" وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه" له‌رێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه، ئیبراهیم ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بووه، و به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌وه كوژراوه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه بێت هێرشه‌كه له‌ڕێی فڕۆكه‌ی جۆری سۆ-35 و سۆ34 له گه‌ڕه‌كه‌كانی باشوری ره‌ققه ئه‌نجامدراوه، و پێشتر لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ش كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌و هێرشه‌دا 30 سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی داعش و 300 پاسه‌وانیان كوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ده‌شڵێت، له‌و هێرشه‌دا جگه له به‌غدادی هه‌ریه‌ك له "ئه‌بو حاج میسری ئه‌میری ره‌ققه، ئه‌میر ئیبراهیم نایف حاج، كه به‌رپرسی ناوچه‌كانی نێوان ره‌ققه‌و شاری سوخنه بووه، و سلێمان شواخ-ی به‌رپرسی ده‌زگای ئاسایشی داعش" كوژراون.