1- کۆتایی هێنان بە هەموو دیپلوماتیەک لەگەڵ ئێران
۲- دەر کردنی ئەوکەسانەی پەیوەندیان بە سوپای پاسداران هەیە لە قەتەر
۳- پەیوەندیە تجاریەکان لەگەل ئێران دەبێت لە چوارچێوەی حساری ئەمریکا بێت
۴- کۆ کردنەوەی پێگە سەربازیەکانی تورکیا لە خاکی قەتەر
۵- کۆتایی هێنان بە پشگیری حیزب الله لبنان
۶- کۆتایی هێنان بە پشگیری ئیخوان الموسلمین
۷- کۆتایی هێنان بە پشگیری لە ئەلقاعیدە
۸- کۆتایی هێنان بە پشگیری لە داعش
۹- داخستنی کەناڵی ئەلجەزیرە
۱۰- ناسنامە نەدان بە هاوڵاتیانی عەرەبستانی سعودی، میسر، بەحرەین، ئیمارات
۱۱- بڵاو کردنەوەی لیستی ئۆپۆزسیۆنەکانی پشتگیری کراوی ٤وڵاتەکەی سەرەوە
۱۲- دەست بەسەر کردن و گەڕاندنەوەی ئەکەسانەی کە ڕایان کردوە بو قەتەر و تۆمەت بار بون بە هەوڵە تیرورستیەکان
۱۳- قەتەر دەبێت غەرامە بدات (هێشتا بڕی ئەو غەرامەیە دیاری نەکراوە )
سعودیه‌و هاوپه‌یمانه‌كانی كهپهیوهندییهكانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه به‌تۆمه‌تی "پشتیوانی تیرۆر"، لیستێك ره‌وانه‌ی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن كه 13 داواكاری تێدایه‌و له‌ناویاندا داوای داخستنی كه‌ناڵی جه‌زیره‌و دابه‌زاندنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌وحه‌ی تێدایه له‌گه‌ڵ ئێران.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.: سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، میسر‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و به‌حره‌ین و ئیمارات، په‌یوه‌ندیه دیپلۆماتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچراندو سنوره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا داخست و تۆمه‌تباریان كرد به "پشتیوانیكردن له‌تیرۆر" و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران، ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش له‌لایه‌ن ده‌وحه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی ئه‌و چوار وڵاته به رۆیته‌رزی راگه‌یاند، لیسته‌كه له‌لایه‌ن سعودیه‌و ئیمارت و میسر‌و به‌حره‌ینه‌وه ئاماده‌كراوه‌و تێیدا داوای داخستنی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیایان له‌قه‌ته‌ر كردووه، هه‌روه‌ها داوایان لهدهوحه كردووه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌یان راده‌ست بكات كه ئه‌و وڵاتانه تۆمه‌تی تیرۆریان خستووه‌ته‌پاڵ.
ئه‌و چوار وڵاته، 10 رۆژ مۆڵه‌تیان به‌قه‌ته‌ر داوه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان. قه‌ته‌ر لیسته‌كه‌ی له كوه‌یت وه‌رگرتووه كه نێوه‌ندگیری ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه.
پێشتروهزیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی، داواكاری ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی خسته‌روو بۆ كۆتایی هێنان پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر.
ئه‌نوه‌ر قرقاش، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی حه‌یات، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو به‌شێك له‌و داواكاریانه بریتین له كۆتایی هێنان به پشتیوانیكردنی دارایی "توندڕه‌وی" و، بزوتنه‌وه" تیرۆرستییه‌كان" له سوریا‌و لیبیا، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌رداربوونی قه‌ته‌ر له له‌خۆگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان به " تیرۆره‌وه" به‌ستراوه‌ته‌وه‌و، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی داواكراون.
به‌وته‌ی قرقاش، به‌شێكی تر له‌داواكارییه‌كان بریتین له پایه‌ندبوونی قه‌ته‌ڕ به‌بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوه‌نده، ئاماژه‌ی به‌كاریگه‌ری هه‌وڵه‌كانی ده‌وحه كرد له‌سه‌ر تێكچوونی باری ئاسایش له هه‌ریه‌كه له به‌حره‌ین و میسر.
قرقاش باسی له‌وه‌شكردبوو، كهشێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د-ی میری قه‌ته‌ر، به‌ڵێنیداوه به‌گۆڕانكاری له‌سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یدا له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی"ریاز" كه واژۆی له‌سه‌ر كردووه.
٢٣ حوزەیران ٢٠١٧ - ١٣:٢٦
News ID: 838303
ئه‌و چوار وڵاته، 10 رۆژ مۆڵه‌تیان به‌قه‌ته‌ر داوه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان