سه‌رۆك وه‌زیران عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی موسڵ راده‌گه‌یه‌نن و حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی شوێنه مێژوییه‌كانی ئه‌و شاره وه‌ك حه‌دبا و نه‌مرود و حه‌زه‌ر.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەت.ع.ابنا: حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی دراوسێ، وڵاتان ستایشی رۆڵی عێراق-یان كردووه له شه‌ڕی دژ به‌داعش و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ده‌ستیانهێناوه،
ووتیشی "عێراق ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌نێو وڵاتانی جیهاندا".
عه‌بادی هه‌روه‌ها، له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگا و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌كاروباره‌كانی ، به‌وته‌ی ئه‌و كه "هه‌ندێك هه‌وڵده‌ده‌ن رایانبكێشن به‌و ئاراسته‌یه‌دا".
داعش له ئێستادا ناوچه‌یه‌كی بچوكی له‌موسڵی كۆن، له‌به‌ری رۆژئاوای موسڵ، بهدهستهوهماوهو، شه‌وی رابردووش مناره‌ی حه‌دباو مزگه‌وتی نوری ته‌قانده‌وه، ئه‌و مزگه‌وته‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش له‌ساڵی 2014 خه‌لافه‌تی داعش-ی تێدا راگه‌یاند.
رۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2016 هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بەپشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەڕابەرایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ-یان دەستپێكرد.
دوای تێپەڕبوونی 100رۆژ بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەدا، تەواوی خۆرهەڵاتی موسڵ لەچەكدارانی داعش پاككرایەوە.
19ی شوباتی ئەمساڵ، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەبەشی راستی موسڵ بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، لەئۆپەراسیۆنی موسڵدا هەشت هەزار، هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و برینداربوون، ئەو ژمارەیەش تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
هەرچەندە عێراق تائێستا هیچ ئامارێكی شەڕی موسڵ-ی بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام مانگی ئاداری ئەمساڵ، ژەنەڕاڵێكی ئەمەریكی رایگەیاند تا ئەوكات 774 سەربازی عیراقی كوژراون وچوار هەزار و 600 ی تریش برینداربوون