هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و چین ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی مانۆڕێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش كردووه، له ئاوه‌كانی كه‌نداوی فارس.
به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، مانۆڕه هاوبه‌شه‌كه ده‌ستی پێكردووه، لە کەنداو كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئێرانی و دوو كه‌شتی چین به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
ئه‌و مانۆڕه له‌كاتێكدایه، کە ئێران و واشنتۆن پهیوهندییهكانيان له ئاستێكی خراپدایه، ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م داوییه‌ی كه‌نداویش له‌نێوان قه‌ته‌رو وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، کاریگەره لەسەر ئه‌و په‌یوه‌ندییه.
هێزی دەریایی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هەر لەم مانگەدا هێزیی دەریایی ئێرانی بەوە تۆمه‌تبارکرد کە کەشتی جەنگی خێرای ناردووە بۆ گەروی هورمز بۆ بێزارکردنی کەشتییە جەنگییهکانی ئەمەریکا.
کەشتییە جەنگییەکەی ئێران و دوو کەشتی جەنگی چین بەژداری دەکەن لەو مەشقەدا کە لە بەشی رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز و دەریای ئوممان جێگیر بوون.
نزیکەی ٧٠٠سەربازی دەریای ئێرانی بەشداری ئەو مانۆڕه‌یان کردووە، دوو کەشتییە چینیەکە لە بەندەری بەندەر عەباس جیگیرکراون بۆ بەشداری کردن لەو مانۆڕەی کەنداودا بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٤ه‌وه.