حه‌شدی شه‌عبی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان ناحیه‌ی قه‌یره‌وان و قه‌زای شه‌نگال-ی له ڕۆژئاوای موسڵ ڕاگه‌یاند.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێزه‌كانیان دوای كۆنتڕۆڵكردنی گوندی خنیس، له‌ڕۆژئاوای ته‌له‌عفه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی شه‌نگال قه‌یره‌وان -یان كۆنتڕۆڵكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، هێزه‌كانیان له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامن و سێ كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی ناحیه‌ی قه‌یره‌وان دوورن.
به‌پێی حه‌شدی شه‌عی، له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژ 21 گوند یان له میحوه‌ری ڕۆژئاوای موسڵ كۆنتڕۆڵكردووه.
كۆنتڕۆڵكردنهی ئه‌و ناوچانه له‌كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق به خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌میحوه‌ری باكوری ڕۆژئاوای موسڵ هێڵه‌كانی به‌رگری داعش-یان گه‌مارۆداوه له‌گه‌ڕه‌كی ئیقتیسادین و 17ی تهمووز و به‌چه‌كی قورس و فڕۆكه بۆردومانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كرێت.
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، ئامانجی هێزه‌كانیان كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كه‌یه و گه‌یشتنه به سنوری شاری موسڵ-ی كۆن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌كی تره‌وه هێزه‌كانیان له‌میحوه‌ری باب التوب، فاروق، باب جدید، شه‌ڕوپێكدادان-یان له‌گه‌ڵ داعش به‌رده‌وامه و به‌ره‌و مزگه‌وتی نوری پێشڕه‌وییه‌كی هێواش ده‌كه‌ن.
مزگه‌وتی نوری ئه‌و مزگه‌وته‌یه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش، ساڵی 2014 له‌به‌شی راستی موسڵ "ده‌وڵه‌تی ئسیلامی تێدا راگه‌یاند".
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یارالـله فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا دوێنێ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر گه‌ڕه‌كی ئیسڵاحی زه‌راعی یه‌كه‌میان له‌به‌شی راستی موسڵ كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها پۆلیسی فیدراڵی عێراق هه‌ر دوێنێ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی نوری راگه‌یاند.
هێزه‌عێراقییه‌كان، چوار-ی ئه‌م مانگه، ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی باكوری رۆژئاوای موسڵ ده‌ستپێكرد، له ناوچه ئهحلیله به‌ره‌و هه‌رامات پێشره‌وییان كرد.
سێی ئه‌م مانگه، پۆلیسی فیدراڵی هێزی برده ناوچه‌كه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌كانی باكوری رۆژئاوای موسڵ بۆ رزگاركردنی گه‌ره‌كه‌كانی مشێفه و 17ی تهمووز.
19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەبەشی راستی موسڵ بەدەستهێناوە.
هێزە عێراقییەكان حەوتی ئازاری رابردوو، كۆمەڵگەی حكومی و بینای چەندین فەرمانگەی دیكەیان لەبەشی راستی موسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە، تائێستا له‌سه‌دا 70 ی به‌شی خۆرئاوای موسڵ-یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه كه دوایین پێگه‌ی داعشه له‌شاره‌كه.