هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام سه‌ر به ره‌وتی سه‌در تێكشكانی هێرشێكی داعشيان له خۆرئاوای كه‌ربه‌لا راگه‌یاند.
هێرشه‌كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام كه له خۆرئاوای كه‌ربه‌لا جێگیركراون.
فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی سێی سه‌رایا سه‌لام له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، هێرشه‌كه به هاوه‌ن و چه‌كی مام ناوه‌ند ئه‌نجامدراوه بۆ سه‌ر وادی غهزهف به ئاڕاسته‌ی ئه‌نبار.
وتیشی كه چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لام روبه‌ڕووی هێرشه‌كه بوونه‌ته‌وه‌و تێكیان شكاندووه.
له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆی سه‌ر چه‌كدارانی داعش له موسڵ و له‌ده‌ستدانی خاكی زیاتر، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام تائێستا سه‌رجه‌م هێرشه‌كان تێكشكێنراون.
١١ ئایار ٢٠١٧ - ١٤:٤١
News ID: 829194
هێرشێكی داعش له خۆرئاوای كه‌ربه‌لا تێكشكێنرا