كۆریای باكور هاوڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی بە تۆمەتی کاری "دوژمنکارانە" دژی ئەو وڵاتە ده‌ستگیركردوو، ژماره‌ی ئه‌مه‌ریكییه ده‌ستگیركراوه‌كان لای پیۆنگ یانگ گه‌یشته چوار كه‌س.
بەپێی هەواڵ دەرێ ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ده‌سه‌ڵاتدران هاوڵاتییه‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان، به‌ناوی كیم هاك سونگ، كه له زانكۆی پیۆنگ یانگ بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا كارده‌كات له شه‌ش-ی ئه‌م مانگه ده‌ستگیركردوه "بەپێی یاسا‌و بەهۆی کاری دوژمنکارانە" دژی وڵاتەکه.
لە کۆتاییەکانی مانگی رابردووش‌دا، سێیەم هاوڵاتی ئەمەریکی لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆریای باکورەوە دەستگیرکرا بە ناوی کیم سانگ دۆک کە له‌هه‌مان زانكۆ مامۆستا بووه.
كه‌سه بژارده‌كانی كۆریای باكور له‌زانكۆی پیۆنگ یانگ بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌خوێنن و زانكۆكه له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی له‌ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشور هاوكاری ده‌كرێت.
زانكۆكه، له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌بازرگانه گه‌وره‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كه مه‌سیحییه‌كی كۆرییه له‌ساڵی 2010 دروستكراوه‌و ژماره‌یه‌ك مامۆستای بیانیش له‌و زانكۆیه كار ده‌كه‌ن.
هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییە ئەمەریکییە لەگەڵ ئەوەدا دێت کە ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگ تا دێت زیاتر دەبێت و هەڕەشەکان لە بەرپرسەکانی هەردوو وڵاتەوە بەردەوامن