كۆریای باكور مووشه‌كێكی نوێی كیشوه‌ربڕ نمایش ده‌دات كه هه‌ندێكیان له سه‌ر ژێرده‌ریاییه‌وه هه‌ڵده‌درێن. كۆریای باشووریش گومان ده‌كات ئه‌و مووشه‌كانه تازه بن.
بە پێی هواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ابنا: له‌میانی نمایشێكی سه‌ربازیدا كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی دامه‌زرێنه‌ری كۆریای باكوره‌وه كیم ئیل سۆنگ به‌ڕێوه‌چوو، مووشه‌كی كیشوهربڕی جۆری بوك سونگ دووی بالیستی پیشاندرا كه مه‌ودای هه‌ڵدانیان ده‌گاته هه‌زار كیلۆمه‌تر.
به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو، هیچ كام له‌به‌رپرسانی چین له‌نمایشه‌كه‌دا ئاماده‌نه‌بوون ئه‌وه‌ش به‌لای چاودێرانه‌وه ئاماژه‌یه بۆ خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پیۆنگ یانگو به‌یجین كه له ساڵی رابوردوه‌وه هه‌نارده‌كردنی خه‌ڵوزی بۆ كۆریای باكور راگرتوه.
له‌به‌رامبه‌ردا كۆریای باشور به‌گومانه له‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه نوێ بن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا چاودێران له‌و بڕوایه‌دان پیۆنگ یانگ ئه‌م ساڵیاده بقۆزێته‌وه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كێكی بالیستی یان بۆمبێكی ئه‌تۆمی كه ده‌بێته شه‌شه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له‌كاتێكدا به‌پێی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌و وڵاته ده‌بێت كۆتایی به‌و تاقیكردنه‌وانه بهێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی كۆریای باكور، سوپای ژاپۆن‌و ئه‌مریكا مانۆڕێكی سه‌ربازییان له‌دورگه‌ی ئۆكیناوا ئه‌نجامداو ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند.