سەرۆککۆماری عێراق رایدەگەیێنێ، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەر وڵاتێکی ناوچەکە و جیهان رەتدەکەینەوە.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ابنا: فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی تاوانی ئەنفال و پرۆسەکانی ئەنفال، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاندووە، "دڕنده‌یی تاوانی ئه‌نفال و تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژیی، كه رژێمی زۆردار لێیان به‌رپرسیاره، هانمان ده‌ده‌ن وڵاته‌كه‌مان سەر لە نوێ به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌خه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تیی له‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه و جیهان رەتبکاتەوە".
سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بە پرۆسەی ئەنفال لە کوردستان دەڵێت "دیكتاتۆری له‌ناوچوو، به جێبه‌جێكردنی تاوانی ئه‌نفال و تاوانه‌كانی دیکەی كۆمه‌ڵكوژیی كه دڕندانه‌ترین تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی بوون له مێژوی وڵاته‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌دا، سرووشتی بێڕه‌حمانه و سوكایه‌تیكردنی به پێودانگه مرۆییه‌كان دووپاتكرده‌وه".
بەیانی رۆژی سێشەممە 4-4-2017، شارۆچکەی خانشیخۆنی سەر بە پارێزگای ئیدلب لە سووریا بە گازی ژەهراوی بۆردوومانکراو و بەگوێرەی زانیارییەکان لانیکەم 100 کەس مردوون و 400 کەسی دیکەش بەهۆی هێرشەکان برینداربوونە.
ئەمریکا رژێمی سووریای بە هێرشە کیمیاییەکە تۆمەتبار کرد و کاژێر 20:00ـی رۆژی هەینی 7-4-2017، بەکاتی ئەمریکا و دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به نزیكه‌ی 59 مووشه‌كی تۆماهۆك هێرشیانكرده سه‌ر بنکەی فڕۆکەوانی شوعەیرات، كه دەگوترێت پێش چه‌ند رۆژێك له‌و بنكه‌یه‌وه هێرشی كیمیایی كرایه سه‌ر هاووڵاتیانی سیڤیل.