حكومه‌تی عێراق ده‌نگۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیداری حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆی بانگهێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ سه‌ردانی ئهمریكاو كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن، دوورن له ڕاستییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند، پاش سه‌ركه‌وتنی لهههڵبژادنهكانی ئه‌مریكادا، تره‌مپ له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كردوه‌و به‌ڕه‌سمی بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته كردوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام تائێستا واده‌ی سه‌ردانه‌كه دیاری نه‌كراوه.
لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژی نوسینگه‌ی عه‌بادی دوای ئه‌وه دێت، به‌شێك له میدیاكانی عێراق بڵاویانكردوهـ دۆناڵد تره‌مپ ڕه‌تیكردۆته‌وه چاوی به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌وێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی عێراق بۆ مامه‌ڵه‌كردنی هاوشێوه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به ڕێگری له گه‌شتی هاوڵاتییانی ئه‌مریكا بۆ عێراق.
٥ شوبات ٢٠١٧ - ١٨:٤٥
News ID: 809672
سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆی بانگهێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه