هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی ئاشكرای ده‌كات له‌سه‌دا 60ی شاری موسڵ كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه پێشبینی روودانی شه‌ڕی سه‌ختیش له خۆرئاوی شاره‌كه ده‌كات، هاوكات هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی سه‌نگه‌ری هاوبه‌ش له‌خۆرئاوای شاره‌كه ده‌كه‌نه‌وه،له‌ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ش هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر پاش ڕزگاركردنی ناوچه‌كانیان ده‌چنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
هه‌ر چه‌ند تاكو ئێستا واده‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی خۆرئاوای موسڵ دیاری نه‌كراوه به‌ڵام، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی شه‌ڕێكی سه‌خت له‌وبه‌شه‌ی شاره‌كه ده‌كات، له‌و باره‌یه‌وه جۆن دۆریان، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند،پێشبینی ده‌كرێت شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای شاره‌كه قورس بێت، ڕاشیگه‌یاند، 60% ی سه‌نته‌ری شاری موسڵ له چه‌كدارانی داعش پاككراوه‌ته‌وه.
لبە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا:ه‌باره‌ی دۆخی به‌ری خۆرئاوای موسڵیش جۆن دۆریان ڕایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شكسته‌ی له‌به‌ری خۆرهه‌لاتی موسڵ ڕوبه‌ڕویان بۆوه، گروپی تیرۆرستی داعش هه‌ڵمه‌تێكیان له‌به‌ری خۆرئاوای شاره‌كه ده‌ستپێكردوه بۆده‌ستگیركردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌هاوكاریان ناكه‌ن، هاوكات ده‌یان كه‌سیشیان بۆ تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق ده‌ستگیركردوه.
له‌سه‌رئاستی مه‌یدانیش هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پاش كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ڕووبه‌رێكی به‌رفراوان له‌باكوری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری خۆرئاوای موسڵ، له‌ئێستادا سه‌رقاڵی لێدانی سه‌نگه‌ری هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له‌وباریه‌وه ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری ڕێگای نێوان قه‌زاكانی ته‌له‌عفه‌رو شنگال، لیوای 53 سه‌ربه‌حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌وناوچه‌یه به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه، له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی سه‌رقاڵی لێدانی سه‌نگه‌ری هاوبه‌شن له‌و ناوچه‌یه.
به‌یه‌كگه‌یشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی له‌خۆرئاوای موسڵ دوای ئه‌وه دێت، رۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیان بۆكۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی باكوری ڕێگای نێوان قه‌زاكانی ته‌له‌عفه‌رو شنگال ئه‌نجامداو توانیان گوندی عه‌ین ته‌لاوی و ڕووبه‌ری 40 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده تائێستا واده‌ی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی موسڵ و ئازادكردنی هه‌موو ناوچه‌كانی شاره‌كه ئاشكرانیه، به‌ڵام دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆشاره‌كه‌یان چڕكردۆته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تائێستا هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ركاره‌كانیان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: 5 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری ترگه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ركاره‌كانیان له‌به‌ری ڕۆژهه‌لاتی موسڵ، به‌وه‌ش كۆی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌له‌وبه‌شه‌ی شاره‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ركاره‌كانیان گه‌یشته نزیكه 16 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بۆسه‌ركاره‌كانیان دوای ئه‌وه‌دێت كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هێزه‌كانی عێراق به‌ری ڕۆژهه‌لاتی شاره‌كه‌یان به‌ته‌واوی له‌چه‌كدارانی داعش پاككرده‌وه و له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای شاره‌كه ده‌كه‌ن.
٢ شوبات ٢٠١٧ - ١٩:٠١
News ID: 809034
هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی ئاشكرای ده‌كات له‌سه‌دا 60ی شاری موسڵ كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه پێشبینی روودانی شه‌ڕی سه‌ختیش له خۆرئاوی شاره‌كه ده‌كات، هاوكات هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی سه‌نگه‌ری هاوبه‌ش له‌خۆرئاوای شاره‌كه ده‌كه‌نه‌وه،له‌ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ش هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر پاش ڕزگاركردنی ناوچه‌كانیان ده‌چنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.