سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا نه‌بوایه، ئێران هه‌ره‌سی ده‌هێنا، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆنگرێسیش پرۆژه‌یه‌ك بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر تاران‌دا ئاماده ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیاش داوا له واشنتۆن ده‌كات سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا نه‌سه‌پێنێت به‌رپرسێكی ئێرانیش، ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی كاریگه‌رترین هێزه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكاوه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن روو ئاڵۆزی زیاتر ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌تویتێكدا رایگه‌یاند، ئێران له‌لێواری هه‌ره‌سهێناندا بوو، به‌ڵام ئه‌مریكا بوارێكی نوێی بۆ ژیان پێدا‌و 150 ملیار دۆلاری بۆ گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه پێویسته ئێران سوپاسگوزاری ئه‌و رێكه‌وتننامه نابه‌جێیه بێت، كه پێشتر ئه‌مریكا له‌گه‌ڵیدا واژۆی كردوه.
هاوكات چوار ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ئه‌وه‌ش دوای تاقیكردنه‌وه موشه‌كیه‌كه‌ی تاران، له‌به‌شێكی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێسدا هاتووه پێویسته گه‌مارۆ بخرێته سه‌ر سوپای پاسداران و كۆمپانیای فرۆكه‌وانی ئێران و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی یارمه‌تی گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه موشه‌كیه‌كه‌ی تاران ده‌ده‌ن.
لای خۆیه‌وه میخائیل ئۆلیانۆف به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش و له‌ناوبردنی چه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند: سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنچ كۆیه‌ك ئاڵۆز ده‌كات ئۆلیانۆف داواشی له واشنتۆن كرد هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه نه‌نێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌حیم سه‌فه‌وی، گه‌وره راوێژكاری ئایه‌توالله عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی مه‌زنی ئیسلامیی ئێران بۆ كاورباری سه‌ربازی رایگه‌یاند، ئێران ته‌نها هێزی به‌توانا‌و ده‌سه‌ڵاتداره، كه توانیویه‌تی سه‌قامگیری له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌دی بهێنێت‌و جیهانیش دانی به‌و راستییه‌دا ناوه.
ئه‌وروپییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی، كه ئێران به‌تواناترین‌و كاریگه‌رترین هێزی سیاسی‌و سه‌ربازییه له ناوچه‌كه‌دا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ناكۆكی كه‌وته نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه‌وه.
٢ شوبات ٢٠١٧ - ١٨:٤٨
News ID: 809030
دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكاوه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن روو ئاڵۆزی زیاتر ده‌كات