وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی، جه‌خت له به‌شداریكردنی هێزه‌كانیان ده‌كاته‌وه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ، ڕاشیدهگهیهنێت: هێزه‌كانیان ئاماده‌ن بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانیان له‌چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه، به‌شداریی له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئاماده‌كاریی ته‌واویان بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه كردوه‌و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به جموجۆڵ بكه‌ن.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتێكدایه، له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵه‌وه، هێزه‌كانیان ڕووبه‌رێكی به‌رفراوانیان له‌خۆرئاوای ئه‌وشاره كۆنترۆڵ كردوه‌ته‌وه.
٢٦ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٥:٢٢
News ID: 807441
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی، جه‌خت له به‌شداریكردنی هێزه‌كانیان ده‌كاته‌وه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ