سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره، زیاتر له 10 هاوڵاتی كوژراون‌و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له زاری به‌رپرسانی ئه‌منییه‌وه بڵاویان كردوه‌ته‌وه: ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له پاركێكی ئۆتۆمبێلدا روِویداوه‌و به‌وهۆیه‌وه 9 كه‌س كوژران‌و 22ی دیكه‌ش بریندار بوون، هاوكات ته‌قینه‌وه‌ی دوه‌م، زیاتر له 15 كوژراو و برینداری لێ كه‌وتوه‌ته‌وه.
شایه‌تحاڵه‌كانی شاری به‌غداد، ڕوونیان كردۆته‌وه، بێجگه له قوربانییه گیانییه‌كان، زیانێكی زۆری مادیش به ناوچه‌ی هه‌ردوو رووداوه‌كه گه‌یشتوه و چه‌ندین ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییان سوتاون
٢٥ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٦:٠٤
News ID: 807213
به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاوازه‌وه له شاری به‌غداد، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران‌و زیانێكی زۆریش به ناوچه‌ی ڕووداوه‌كان گه‌یشتوه.
به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاوازه‌وه له شاری به‌غداد، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران‌و زیانێكی زۆریش به ناوچه‌ی ڕووداوه‌كان گه‌یشتوه.