پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی بەری چەپی موسڵ و پاککردنەوەی لە تیرۆریستانی داعش، ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی بەری راست لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان بەردەوامەو بەوتەی سەرچاوەیەکی سەربازییش، ھێزەکانی سەر بەحەشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەدا، دەکەن.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی نەینەوا رایگەیاند: ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازاکردنەوەی بەری راستی موسڵ، وتیشی: ھێزەکانی حەشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەکەن.
بەوتەی سەرچاوەیەکیش لە پارێزگای نەینەوا، لەبەری راستی شاری موسڵ ژمارەیەکی زۆر لە بڵاوکراوەو پۆستەری داعش کە بەدیوارەکانی شارەکەوە ھەڵواسراوە لێکراوەتەوەو دروشمەکانی داعش لەو شارە شوێنراون، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە لە کاردانەوەی ئەو ھەڵوێستەی دانیشتوانی موسڵدا داعش ھەڵمەتێکی گەران و پشکنینی دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە پۆستەرەکانی داعشیان شێواندووە.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، بەرپرسانی باڵای سەربازیی سوپای عێراق، ئازادکردنەوەی تەواوی بەری چەپی موسڵیان راگەیاندو بڕیاریشە لە چەند رۆژی داھاتوودا، فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی بەری راستی شارەکە، رابگەیەنێت.
چاودێرانی سەربازیی پێیان وایە، ھاوشێوەی بەری چەپی موسڵ، ھێزەکانی دژە تیرۆرو پۆلیسی فیدڕاڵ، رۆڵی سەرەکیان لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی بەری راستی شاری موسڵ، دەبێت و جگە لە سوپاو پۆلیس، ھێزەکانی حەشدی شەعبیش بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەکەن.
بەری راستی موسڵ، بەوە ناسراوە کە ژمارەیەکی زۆری شەقامی تەسکی تێدایەو تانک و زرێپۆشەکانی سوپای عێراق ناتوانن بەناویدا تێپەڕبن، ھەربۆیە پێشبینی دەکرێـت ئازادکردنەوەی بەری راست دژوارو سەخت بێت.
٢٤ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٥:٢٤
News ID: 807013
پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی بەری چەپی موسڵ و پاککردنەوەی لە تیرۆریستانی داعش، ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی بەری راست لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان بەردەوامەو بەوتەی سەرچاوەیەکی سەربازییش، ھێزەکانی سەر بەحەشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەدا، دەکەن.