١٦ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٦:٣٦
دەمدرێژی  وەزیرێکى سعودیە بەرامبەر ئێران

سامر سەبهان وەزیری کاروباری کەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە و باڵیۆزی پێشووی سعودیە لە عێراق ڕایگەیاند، باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق " تاوانبارى جەنگە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داواکراوە".

سامر سەبهان وەزیری کاروباری کەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە و باڵیۆزی پێشووی سعودیە لە عێراق ڕایگەیاند، باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق " تاوانبارى جەنگە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داواکراوە".

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: سەبهان ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێکدا بڵاویکردەوە" ئێران تاوانباری جەنگ و داواکراوێکی کردووە بە باڵیۆزی وڵاتەکەیان لە عێراق بەڵام داوادەکەن کونسوڵخانەی سعودیە لە هەولێر دابخرێت".

سەبهان ڕایگەیاند " لەوبارەیەوە گوێبیستی هیچ ڕونکردنەوەیەکی عێراقیەکان نەبووین! سەروەریەکی ڕاستەقینەی گشتگیر هەیە ".

ئەمە لە کاتێکدایە ئێران ڕاوێژکارێکی پێشووی  سوپای پاسدارانی وەکو باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق دیاریکرد.

ڕۆژنامەی عەرسی ئێرانی بڵاویکردەوە، قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران بە کۆدەنگی لەگەڵ  جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، عەمید عیراج مەسجەدی ڕاوێژکاری پێشووی سولەیمانیان وەکو باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دیاریکردوە.

مەسجەدی بە کەسێکی دیاری نێو سوپای پاسداران دادەنرێت و ڕۆڵی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا هەبووە، ناوبراو لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو " بەشداریکردنی سوپای پاسدارانی ئێران لە شەڕی فەلوجە بۆ ئەوەیە پێگەی ئێران وەکو ناوەندی شیعە لە جیهاندا بمێنێتەوە".

هەروەها ڕایگەیاندبوو کە ئەوان بەرگری لە ئێران و سنورەکانی وڵاتەکەیان دەکەن.