سوپای عێراق زانكۆی موسڵ به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ ده‌كاته‌وه، ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شی باشووری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ به ته‌واوی ئازاد كراوه.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: هێزه ئه‌منییه‌كان زانكۆی موسڵیان به‌ته‌واوی له تیرۆریستانی داعش پاك كردۆته‌وه‌و ئاڵای عێراقیان تێدا هه‌ڵكردوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵیی‌و دژه تیرۆر به ئاراسته‌ی خۆرئاوا‌و باشوری به‌ری چه‌پی موسڵ به‌رده‌وامه.
فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان وتویانه: چه‌ند گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانێكی كه‌می به‌ری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ له ژێر ده‌ستی داعشدا ماون، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆ دراون.
هۆبه‌ی جه‌نگی رونی كردۆته‌وه، ناوچه‌كانی به‌شی باشوری خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ به‌ته‌واوی له داعش پاك كراوه‌ته‌وه‌و تیرۆریستان به‌ره‌و روباری دیجله هه‌ڵدێن.
١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٩:٠٢
News ID: 804922
سوپای عێراق زانكۆی موسڵ به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ ده‌كاته‌وه، ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شی باشووری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ به ته‌واوی ئازاد كراوه.