سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕه‌خنه له ئه‌مریكا بۆ كوردی سوریا ده‌گرێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕه‌خنه له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ په‌یه‌ده ده‌گرێت و داوا له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونیدا ئه‌و هاوكارییانه ڕابگرێت.
بن عه‌لی یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له وته‌یه‌كدا له به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا ڕایگه‌یاند، ئیداره‌ی باراك ئۆباما به‌رپرسیاره له‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه‌ی كه ئه‌مریكا پێشكه‌ش به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ی ده‌كات، كه ئه‌و به گروپێكی تیرۆریستی ناوی بردوون.
یه‌ڵدرم داواشی له دۆناڵد تره‌مپ كرد، له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونیدا هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ یه‌په‌گه ڕابگرێت و ئه‌و كاره‌ی ئه‌مریكاشی به شوره‌یی ناوبرد.
یه‌ڵدرم وتیشی، سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته‌وه تا ئێستا، هه‌زارو 200 چه‌كداری داعشی كوشتوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، نزیكه‌ی 300 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی سوری به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا له چوارچێوه‌ی قه‌ڵغانی فوراتدا كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش به‌شێكی زۆریان منداڵ و ژن بوون.
٣ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٨:١٣
News ID: 802541
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕه‌خنه له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ په‌یه‌ده ده‌گرێت و داوا له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونیدا ئه‌و هاوكارییانه ڕابگرێت.