فرانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، جگه له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند، پێویسته داعش له سوریا و عێراق بسڕرێته‌وه و هه‌رچی زوه موسڵیسش ئازاد بكرێت.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: فرانسۆ هۆلاند دوای ته‌واو بوونی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و دواتر سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له چیای زه‌رتك له باكوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ كرد.
هۆلاند له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی بوون، پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێم له شه‌ڕی دژ به تیرۆر دوپاتكرده‌وه‌و ستایشی ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌شی له شه‌ڕی داعشدا كرد.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی چۆن به‌شداری له شه‌ڕی دژ به داعشدا كردوه، ئاواش كارده‌كات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ دۆخی موسڵ له‌دوای رزگاركردنی له‌ده‌ست داعش و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له سڕینه‌وه‌ی داعش له عێراق و سوریا، ده‌شڵێت به بێ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش كارێكی ئه‌سته‌م بوو.
٢ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ٢٠:٣٩
News ID: 802376
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، جگه له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند، پێویسته داعش له سوریا و عێراق بسڕرێته‌وه و هه‌رچی زوه موسڵیسش ئازاد بكرێت.