سوریا؛ لایه‌نه‌كان یه‌كتر به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له شه‌وی ڕابردوه‌وه، ئاگربه‌ستی نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌لاَم ڕێكخراوه‌كان و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ئاماژه به پیشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه ده‌كه‌ن..
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ڕِوانگه‌ی سوریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن، پێشلكارییان ئه‌نجام داوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به شاری حه‌مادا گرتوه‌و له‌ناوچه‌كانی ده‌رعا و قه‌نتیره‌ش ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیستراوه.
له‌لایكی تره‌وه، محه‌مه‌د ڕه‌شید، وته‌بێژی گروپی جه‌یشولئه‌نساری ئۆپۆزسیۆن ڕایگه‌یاند: سوپای سوریا گونده‌كانی عه‌تشان و سه‌كیكی سه‌ر به شاری ئیدلبی بۆردومان كردوه.
هه‌ر په‌یوه‌ست به ئاگربه‌سته‌كه‌ی سوریاوه، چالاكوانی ئه‌و ولاَته ڕایانگه‌یاند: ئاگربه‌سته‌كه له حمس نه‌شكێنراوه و تائێستا هیچ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له‌ئاسمانی شاره‌كه نه‌بینراوه.
تۆمه‌تباركردنی لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتوه‌كانی سوریا به پێشیلكردنی ئاگربه‌ست له كاتێكدایه، له‌كاتژمێر12ی شه‌وی رابردوه‌وه، ئاگربه‌ستی نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
٣٠ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٣:٥٧
News ID: 801692
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له شه‌وی ڕابردوه‌وه، ئاگربه‌ستی نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌لاَم ڕێكخراوه‌كان و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ئاماژه به پیشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه ده‌كه‌ن..