محه‌مه‌د جه‌وا زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند رێكه‌وتنی روسیا و توركیا بۆ ئاگربه‌ستی گشتگیر له سوریا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌و داواشیكرد ئه‌و هه‌له بقۆزرێته‌وه بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: زه‌ریف له تویتێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ئاگربه‌ست له سوریا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌و پێویسته وه‌ك هه‌لێك بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر سودی لێببینرێت.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا رایگه‌یاند، زه‌ریف به ته‌له‌فۆن وتوێژی له‌گه‌ڵ هاوتا روسییه‌كه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ كردووه‌و پێشوازی له ئاگربه‌سته‌كه‌ی سوریا كردووه.
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر له‌ناوبردنی تیرۆر‌و داعش و به‌ره‌ی نوسره‌و هاوپه‌یمانه‌كانی.
به‌وته‌ی ئێرنا، زه‌ریف و لاڤرۆڤ رێكه‌وتون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی راوێژ‌و هه‌ماهه‌نگی له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتی سێ قۆڵی نێوان توركیا و ئێران و روسیا بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له نێوان حكومه‌تی سوریا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه پێشبینی ده‌كرێت له ئاستانه‌ی كازاخستان به‌ڕێوه‌بچێت.
٣٠ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٣:٤٩
News ID: 801689
محه‌مه‌د جه‌وا زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند رێكه‌وتنی روسیا و توركیا بۆ ئاگربه‌ستی گشتگیر له سوریا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌و داواشیكرد ئه‌و هه‌له بقۆزرێته‌وه بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر.