ئه‌ردۆغان: سوورین له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئارام له سوریا
سه‌رۆك كۆماری توركیا، جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێشنیازی وڵاته‌كه‌ی بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سوریا و ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانان، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بوون له شه‌ڕی دژ به داعش له سوریا..
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نكه‌ره ڕایگه‌یاند: گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆخی سوریا كه له جنێف به‌ڕێوه‌چوون، شكستیان هێنا‌و ئاماده‌ش نین پێشوازی له هیچ گفتوگۆیه‌ك بكه‌ن ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی تیرۆریستی تێدا بانگهێشت بكرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه كوردییه‌كان له باكووری سوریا.
هاوكات، جه‌ختی له پێشنیازی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سوریا و ڕه‌خنه‌شی له وڵاتانی هاوپه‌یمان گرت به‌وه‌ی، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بوون، به‌تایبه‌تیش له جه‌نگی دژ به تیرۆر له سوریا.
ئه‌ردۆغان، ڕوونیشی كرده‌وه, به‌ڵگه‌یان له به‌رده‌ستدایه كه ده‌یسه‌لمێنێت، هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، پشتیوانی گروپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن.
٢٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:٤٦
News ID: 801236
سه‌رۆك كۆماری توركیا، جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێشنیازی وڵاته‌كه‌ی بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سوریا و ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانان، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بوون له شه‌ڕی دژ به داعش له سوریا..