سعودیه ده‌بێت له‌گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌سوریا دوور بخرێتنه‌وه
ئێران، داوای دوورخستنه‌وه‌ی سعودیه له گفتوگۆكانی ئاشتی تایبه‌ت به سوریا ده‌كات، توركیاش ده‌ڵێت: سعودیه‌و قه‌ته‌ر، به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی داهاتووی كازاخستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دۆخی سوریا.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: حسێن ده‌هقان وه‌زیری به‌رگری ئێران، له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فیزیۆنی روسیا رایگه‌یاند، سوور بوونی عه‌ره‌بستانی سعودیه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، به مانای ئه‌وه‌دێت كه ده‌بێت رێگه به به‌شداریكردنی ریاز له گفتوگۆكانی داهاتوو تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری دۆخی سوریا نه‌كات.
وتیشی، تاران تاوتوێی ناردنی راوێژكاری سه‌ربازی بۆ حه‌ڵه‌ب ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و دۆخه‌كه پێویست بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، وڵاته‌كه‌ی و روسیا‌و ئێران كه پێشتر نێوه‌ندگیری چوونه ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتییان و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنیان له حه‌ڵه‌ب كرد، رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مانگی داهاتوو له كازاخستان كۆببنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی سوریا.
وتیشی، كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له كازاخستان واده‌كات كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌و قه‌ته‌ریش به‌شداری بكه‌ن، چونكه ئه‌و دوو وڵاته نیازپاكییان له‌باره‌ی دۆخی سوریا پیشانداوه.
٢٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:٢٣
News ID: 801226
ئێران، داوای دوورخستنه‌وه‌ی سعودیه له گفتوگۆكانی ئاشتی تایبه‌ت به سوریا ده‌كات، توركیاش ده‌ڵێت: سعودیه‌و قه‌ته‌ر، به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی داهاتووی كازاخستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دۆخی سوریا.