١٧ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٩:٥٢
دۆسیەی مرۆیی یەمەن، تەوەرەی کۆبونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری کەنداوی فارس

ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بنکەی خۆی لە جەدەی پێتەختی عەرەبستان میوانداری کۆبوونەوەیەکە بە ئامانجی لێکدانەوەی ڕەوشی مرۆیی لە یەمەن و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە .

ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بنکەی خۆی لە جەدەی پێتەختی عەرەبستان میوانداری کۆبوونەوەیەکە بە ئامانجی لێکدانەوەی ڕەوشی مرۆیی لە یەمەن و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی عەکازی عەرەبستان،  ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سبەینێ  یەکشەممە لە کۆبوونەوەی جەددە کە بە هاوکاری نووسینگەی  هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕێوە دەچێت، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وڵاتانی لایەنگری  یەمەن و نوێنەرانێک لە دامەزراوەکانی مرۆڤدۆستانە لەم وڵاتە، ڕەوشی مرۆیی یەمەن و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی لەم وڵاتە لێک دەدەنەوە.

هەروەها لە کۆبوونەوەی سبەینێ  سەباری لێکدانەوەی چۆنیەتی دابین کردنی پێداویستیی خێرای خەڵکی یەمەن،  لە پێناو دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ بەکارهێنرانی سەرچاوەکانی بەردەست بەمەبەستی یارمەتیدان بە خەڵکی ئەم وڵاتە  هەوڵ دەدرێت.

ئەمەش لە بارودۆخێک دایە کە جیمی مەک گلدریک ، ڕێکخەری  مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن وشداری دا کە بە درێژە پێدانی گەمارۆ و  کەمبوونی خۆراک، یەمەن بەرەوڕووی وشکەساڵی و قەحتی دەبێتەوە.

عەرەبستان بە پێی چرا سەوزی ئەمریکا لە بیست و شەشەمی مانگی مارسی ساڵی 2015 پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی خۆی  بەرەو یەمەن دەست پێکردووە و لە ڕەوتی ئەم پەلامارانە، سەرباری ڕووخانی ژێرخانەکانی  گرینگ و ناوەندەکانی تەندوروستی  زۆرتر لە دە هەزار کەس لەوان ئافرەتان و منداڵانی یەمەنی کوژراون.
.......
300