هۆشداریی له پیلانێكی داعش ده‌درێت
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، هۆشداریی ده‌داته ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، له پیلانێكی رێكخراوی داعش‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: تیرۆریستان پیلانیان داڕشتوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه ئارامه‌كان.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، رێكخراوی داعش به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا، پیلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه، هێرشی تیرۆریستی بكاته سه‌ر ناوچه ئارام‌و رزگاركراوه‌كان.
فالح عیساوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاندووه: دوای شكسته‌كانی داعش له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا، ژماره‌یه‌كیان لێ په‌رته‌وازه بوه‌و هه‌ندێكیشیان خۆیان حه‌شار داوه، زانیاریی هه‌واڵگریشیان پێ گه‌یشتوه، كه تیرۆریستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئارام.
داواشی له حكومهتو هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كردوه، هه‌نگاوی به‌په‌له بنێن بۆ شكستپێهێنانی پیلانه‌كانی داعش‌و ده‌ستگیركردنی شانه متبووه‌كان.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه، پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی توندی ئه‌منی بگرنه به‌ر، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی، له ده‌ستی داعش ده‌رهێنراون.
١٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:٢٢
News ID: 797765
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، هۆشداریی ده‌داته ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، له پیلانێكی رێكخراوی داعش‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: تیرۆریستان پیلانیان داڕشتوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه ئارامه‌كان.