حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند گوندێك له خۆرئاوای موسڵ كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه
حه‌شدی شه‌عبی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 3 گوندیان له خۆرئاوای موسڵ، كۆنترۆڵ كردۆته‌وه‌و ده‌یان چه‌كداری داعشیشیان كوشتوه..
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان له میحوه‌ری خۆرئاوای موسڵ، حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاندوه: دوێنێ یه‌كشه‌ممه، توانیویانه گونده‌كانی ڕیزیه و تهلمهیدان له خۆرئاوی ناحیه‌ی تهلعهبته و تهلغهزال له خۆرئاوای فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، كۆنترۆڵ بكهنو وتوشیه‌تی: له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌دا، زیاتر له 40 چه‌كداری داعشیان كوشتوه و 7 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویشان ته‌قاندۆته‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: توانیویانه 450 خێزان له گوندی ته‌ل یاسینی خۆرئاوای تهلعبهته، ڕزگار بكه‌ن.
١٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:١٩
News ID: 797693
له 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 3 گوندیان له خۆرئاوای موسڵ، كۆنترۆڵ كردۆته‌وه‌و ده‌یان چه‌كداری داعشیشیان كوشتوه..