وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پشتڕاستیکردەوە، بەوبەکر حەکیم یەکێک لە سەرکردەکانی داعش لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیماناندا لە شاری ڕەقەی سوریا کوژراوە.
وتەبێژەکەی پنتاگۆن بە ماڵپەڕی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، بەوبەکر حەکیم تەمەنی ٣٣ ساڵبووو بە ڕەگەز تونسیبووە و ناسنامەی وڵاتی فەڕەنسای هەبووە ،لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیماناندا لە بەرواری ٢٩ ی مانگی تشرینی دووەم کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرکردەکەی داعش پەیوەندی لەگەڵ توندڕەوەکانی فەڕەنسا و تونسدا هەبووە و دەستی لە هێرشە تیرۆرستیەکانی وڵاتانی دەرەوەی عێراق و سوریا هەبووە و بە کوژرانی ئەویش توانای هێرشی تیرۆرستی داعش لە وڵاتانی دەرەوە کەمتردەکاتەوە".
ئەمەش دوای ئەوەدێت هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا هەفتەی ڕابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە بڵاویانکردەوە سەرکردەکەی داعش کوژراوە.
بەوبەکر حەکیم لە ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤دا پەیوەندی بە ڕێکخراوی قاعیدەو ەهەبوو و لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٠٨دا بە تۆمەتی ڕاکێشانی گەنجانی پاریس بۆ ناو ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق دەستگیرکرا، ماوەی ٧ ساڵ لە پاریس زیندانیکرا و لە ساڵی ٢٠١١ ئازادکرا.
لەدوای سەرهەلدانی ڕێکخراوی داعش، حەکیم لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بەناوی فەرید بن یاتو شانەیەکی نوستووی " تیرۆرستی"یان لە شاری پاریس پێکهێناوە کە (شەریف کواشی)یان ڕاکێشابووە ناو تۆڕەکەوە کە ناوبراو یەکێکبوو لەو کەسانەی لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥دا هێرشی بۆ سەر گۆڤاری چارلی هێبدۆ ئەنجامدا.
١١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١١:١٢
News ID: 797438
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پشتڕاستیکردەوە، بەوبەکر حەکیم یەکێک لە سەرکردەکانی داعش لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیماناندا لە شاری ڕەقەی سوریا کوژراوە.