ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەتەواوی لە ڕووباری دیجلە نزیک بوونەتەوە
پێشڕەوی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەرەی خۆرھەڵات و باشوری موسڵەوە بۆ ناوەندی شارەکە بەردەوامە.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: شەڕو پێکدادانی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و تیرۆرستانی داعش لە گەڕەکەکانی (بەریدو تەئمیم) کە دەکەونە خۆرھەڵاتی شارەکەو گەڕەکەکانی (وەحدەو سەلام) کە دەکەونە باشوری شارەکە بەردەوامە.
ھەر بەپێی زانیاریەکانی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش ھەوڵیانداوە لەڕێی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرش بکەنە سەر سوپای عێراق، بەڵام ھێرشەکەیان پووچەڵ کراوەتەوە، پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی راگەیاند کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەتەواوی لە ڕووباری دیجلە نزیک بوونەتەوە کە شارەکە دەکات بە ٢ بەشەوە کە بەبەری دەستە چەپ و دەستە ڕاست ناودەبرێت و تائێستا ھیچ ھێرشێک لەلایەن سوپای عێراقەوە بۆ بەری دەستە ڕاستی ڕووباری دیجلە دەستیپێنەکردووەو شەڕو پێکدادانەکان ھەر لە بەری دەستە چەپ بەردەوامن.
لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی شاری موسڵەوە تا ئێستا ٢٣ گەڕەکی ئەو شارە لە تیرۆرستانی داعش ، پاک کراونەتەوە.
٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢١:١٢
News ID: 797049
پێشڕەوی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەرەی خۆرھەڵات و باشوری موسڵەوە بۆ ناوەندی شارەکە بەردەوامە.