عێراق؛ فرۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو بازاڕێكی قائیم بۆردومان ده‌كات
چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو بۆردومانی بازاڕێكی قه‌زای قائیم دهكهنو ده‌یان قوربانیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش به‌رپرسیارێتیی ڕووداوه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی به‌غداد.
ده‌زگا تهندروستیو ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد، له ئاكامی بۆردومانێكی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر بازاڕێكی شارۆچكه‌ی قائیم له‌باكوری خۆرئاوای ئه‌نبار، زیاتر له 60 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی كوژراون‌و ده‌یانی تر بریندار بوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی قه‌زای قائیمیش ڕایانگه‌یاندوه: سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی ڕووداوه‌كه هاوڵاتیی مه‌ده‌نی بوون، كه به‌شێكیان ژن‌و منداڵ بوون‌و باری ته‌ندروستیی ژماره‌یه‌كیشیان ناجێگیره.
هه‌تا ئێستا نازانرێت ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی كردوه، سه‌ر به‌هێزی ئاسمانیی عێراق یاخود فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان بوه.
سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه، به‌رپرسیارێتیی ڕووداوه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی به‌غداد.
جبوری داواشی كردوه، به‌زووترین كات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه پێكبهێنرێت‌و ئه‌نجامده‌ری بۆردومانه‌كه ئاشكرا بكرێت.
٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:٥٧
News ID: 797042
چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو بۆردومانی بازاڕێكی قه‌زای قائیم دهكهنو ده‌یان قوربانیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه،