١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١١:٣٨
لەساڵی ١٩٥٩ تاوەکو 2016، ٦٣٧ جار هەوڵی تیرۆرکردنی کاسترۆ دراوه‌

ەرپرسی پاساوانی تايبه‌تی فیدڵ کاسترۆی سەرۆکی شۆڕشگێڕی پێشووی کوبا ئاشکرایدەکات، لەساڵی ١٩٥٩ تاوەکو 2016، ٦٣٧ جار هەوڵی تیرۆرکردنی کاسترۆ دراوه‌ و سەرکەوتوو نەبوون.

بەرپرسی پاساوانی تايبه‌تی فیدڵ کاسترۆی سەرۆکی شۆڕشگێڕی پێشووی کوبا ئاشکرایدەکات، لەساڵی ١٩٥٩ تاوەکو 2016، ٦٣٧ جار هەوڵی تیرۆرکردنی کاسترۆ دراوه‌ و سەرکەوتوو نەبوون.

فیدڵ کاسترۆ سەرۆکی پیشووی کوبا، چەندین جار لەلایەن دەزگای هەواڵگیری ئەمریکاوە هەوڵی کوشتنی دراوە، بەڵام هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی شکستیان هێناوە، هەندێ لەو هەوڵانەی کە زۆر دياربوون ئەمانەن:

جوانییەکی بکوژ
لەساڵی ١٩٥٩ لەمیانەی سەردانێکی فیدڵ کاستۆر بۆ هافانا لەوێدا ماریتا لورتس ئەستێرەی ئەمریکاو کچی کاپتنێکی ئەڵمانیا دەناسێت و دەبێتە خۆشەویستی، بەڵام زۆر ناخایەنێت ماریتا بە پشتیوانی دەزگای هەواڵگیری ئەمریکا دەیەوێت بەهۆی حەبێکی مەترسیداری کوشندەوە فیدڵ کاسترۆ بکوژێت، بەڵام کاسترۆ پێیدەزانێت، سەڕەڕای ئەمەش لە خانمەکە دەبورێت و دەریدەکات.

جگەرەی ژەهراوی لەساڵی ١٩٦٠
لەمانگی یانزەی ساڵی ١٩٦٠ دا دەزگای هەواڵگری ئەمریکا هەڵدەسێت بە ئامادەکردنی جگەرەیەک لەجۆری Cohiba ، کە فیدڵ کاسترۆ بەردەوام لەم جۆرە بەکار هێناوه‌، پاشان جگەرەکە لەماددەی بلوتونیوم هەڵدەکیشێت، ئەمیش بەهێزترین ژەهرە کە بەر هەر شوێنێکی جەستە بکەوێت دەیکوژێت.

لەزانیارییەکانی پێگەی روسیا ئەلیەومدا هاتوە کاتێك کاسترۆ سەردانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات دەبینێت لە ژوورەکەیدا و لەسەر مێزەکەی جگەرەیەک دانراوەو لەو جۆرەشە کە خۆی بەردەوام دەیکێشێت، ئەمەش گومانی لای دروست کردوو پلانی کوشتنەکەی ئاشکراکرد.

کوشتن لەڕێگەی گوێچکە ماسییەوە:

مەلەکردن و خواردنى گوێچکە ماسی یەکێکە لەئارەزوەکانی فیدڵ کاسترۆ، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ئەمە بەهەل دەزانێت بۆ کوشتنی کاسترۆ، ئەویش بە دانانی چەند بۆمبێک لەناو گوێچکە ماسییەکان و بەشێوەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ دایدەنێت لەو دەریایه‌ی کاسترۆ مەلەی تێدەکات بۆ ئەوەی سەرنجی ڕاکێشێت و بچێتە نزیک گوێچکە ماسییەکان تاوەکو بتەقێتەوەو لەناوی ببات، بەڵام کاسترۆ بە پلانەکە دەزانێت چونکە بۆمبەکان لە گوێچکە ماسییەکان گەورەتر بون.



ژەهراویکردنی بەجۆرە بەکتریایەک
جەیمس دونوفان پارێزەری ئەمریکی، دوای چەندین گفتوگۆی لەگەڵ حکومەتدا، بەدەیان دەستگیرکراو ئازاد دەکات، بەو بۆنەیەوە دەیەوێت دیارییەک پیشکەش بە فیدڵ کاسترۆ بکات، دیاریەکەش جلی مەلەکردنی ژێر دەریا دەبێت، بەڵام لێرەدا دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بە پارێزەرەکە دەڵێن با جلەکە لە جۆرە بەکترییاک هەڵكێشین بۆ ئەوەی توشی نەخۆشییەکی دەگمەن ببێت و بیکوژێت، بەڵام پارێزەرەکە ڕەتیدەکاتەوەو قبوڵی ناکات .



قەڵەمێکی بکوژ

دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دوبارە هەوڵێکی تر ئەدەن بۆ لەناوبردنی فیدڵ کاسترۆ ئەویش بە بەکارهێنانی رونالدو کوبیلای هاورێی نزیکی کاسترۆ، بەپێدانی قەڵەمێکی ئاڵتونی کە نوکەکەی لە ژەهرێکی کوشندە دروستکراوە، بەڵام لەم کاتەدا جۆن کەنەدی سەرۆکی ئەمریکا تیرۆر دەکرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا واز لە کارەکەیان بێنن.