ئەمڕۆ ١ی کانوونی یەکەم بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٤ بە پلەی ڕێختەر شارۆچکەی نەوسودی سەربە شارۆچکەی پاوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع ـابناـ بومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە ڕوویداوە و لە چەند ناوچەیەک هەستی پێکراوە.
بومەلەرزەکەی نزیک پاوە تەنها ١٨ کیلۆمەتر لە شاری هەڵەبجە لە باشوری کوردستان دووربووە و بەپێی ڕای شارەزایانی زەوی ناسی ئەگەر بومەلەرزەکە کەمێک بەهێزتر بوایە ئەوا شاری هەڵەبجەشی دەهەژاند.
ئاژانسە کە باسی زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیەی نەکردووە و تەنها ئەوە ئاشکراکراوە کە گوڕەکەی ٣.٤ پلەی ڕێختەر بووە.
دوری بومەلەرزەکە لە شاری هەڵەبجەی شەهیدەوە...
