خاچی سور ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س له حه‌له‌ب هه‌ڵاتون، به‌هۆی هێرشی سوپای رژێمی سوریاوه بۆسه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره.
كریستا ئه‌مسترونغ وته‌بێژی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سور به فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و ژماره‌یه به شێوه‌یه‌كی مه‌زه‌نده كراوی دیاریكراوه و له ئێستادا هه‌زاران هاوڵاتی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب هه‌ڵاتون به شوێن په‌ناگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن كه بیانپارێزێت له بۆردومانی فڕۆكه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و هاوڵاتیانه هیچ كه‌لوپه‌لێك و پێداویستییه‌كیان پێ نیه و به ده‌ستی به‌تاڵ ماڵه‌كانیان جێهێشتووه وهه‌ندێكیان هه‌ڵاتون بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ڕژێم و هه‌ندێكیش بۆ ناوچه‌كانی ئۆپرزسیۆن و یاخود ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی یه‌په‌گه.
له‌دوای چه‌ندین ڕۆژ له‌شه‌ڕوپێكادان، سوپای حكومه‌تی سوریا به پاڵپشتی هاوپه‌یمانه‌كانی و هێزی ئاسمانی ڕوسیا توانی زۆرێك له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه‌كانی ئۆپۆزسین له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه، كه ئه‌وه‌ش به گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی سوپا له ساڵی 2012 ه‌وه ئه‌ژمارده‌كرێت.
٣٠ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٩:٢١
News ID: 795246
خاچی سور ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س له حه‌له‌ب هه‌ڵاتون