سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ولاَته‌كه‌ی و كوبا ده‌كات، ده‌شڵێت: ئیداره‌كه‌ی پشتیوانی ئازادی و ئارامی كوبیه‌كان ده‌بێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا له تویتێكدا رایگه‌یاند رێككه‌وتنه‌كه‌ی ولاَته‌كه‌ی و كوبا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه لائه‌گه‌ر حكومه‌تی هاڤانا رێككه‌وتنێكی باشترله‌وه‌ی ئێستا پێشكه‌ش نه‌كات.
تره‌مپ راشیگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر كوبا خواستی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی باشتری نه‌بێت له نێوان گه‌لی هه‌ردوو وڵات ئه‌وه رێككه‌وتنه‌كه كۆتایی دێت.
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه هه‌رچیه‌كی له‌توانای ئیداره‌كه‌یدا بێت بۆ پشتیوانی ئازادی و ئارامی هاولاَتیانی كوبا دوای مردنی كاسترۆ درێغی ناكات.
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی واشنتن و هاڤانا سه‌ردانی كوبای كرد،به‌لاَم ترامپ له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یدا.
٣٠ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٠:١٩
News ID: 795164
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ولاَته‌كه‌ی و كوبا ده‌كات، ده‌شڵێت: ئیداره‌كه‌ی پشتیوانی ئازادی و ئارامی كوبیه‌كان ده‌بێت.