بەغدا.. لەئەنجامی تەقینەوەیەک ٢ کەس کوژران و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ئەمڕۆ ٢٨ تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەغدا ٢ کەس کوژران و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە گەڕەکی جەمیلەی خۆرهەڵاتی بەغدا و لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوە بووە و بەهۆیەوە ٢ کەس کوژران و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای ڕوداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و ناوچەکەیان گەمارۆداوە و ڕێگەیان نەداوە کەس لە ناوچەکە نزیک بێتەوە.
لەوەتەی ئۆپراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە جیاجیاکانی عێراق لەدەستی داعش دەستیپێکردووە ، بەشێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق، تەقینەوە و هێرشی جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێت، زۆربەی هێرش و تەقینەوەکانیش لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگیرێت.
٣٠ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ٠٩:٥٦
News ID: 795157
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەغدا ٢ کەس کوژران و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.