٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ٢٢:٢٣
١٥ هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سوریا ماون

پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ ئاشکرایکرد، تا ئێستاش ١٥ هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سوریادا ماون.

ئینتەرپوڵ: ١٥ هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سوریا ماون

 

پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ ئاشکرایکرد، تا ئێستاش ١٥ هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سوریادا ماون.

 

لە راپۆرتێکدا کە نیو یۆرک تایمز ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بڵاویکردووەتەوە، پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ئەو داتایانەی لە بەردەستیاندایە تا ئێستا لە عێراق و سوریادا ١٥ هەزار چەکداری سەر بە داعش ماون کە لە ١٠٠ وڵاتی جیاوازەوەڕوویان لە عێراق و سوریا کردووە و چونەتە نێو ریزەکانی داعشەوە.

 

راشیگەیاندووە، پێویستە بەرپرسانی عێراق و سوریا سیستمی بایۆمەتری بەکاربهێنن، بۆ دۆزینەوەی چەکدارانی داعش.

 

لە راپۆرتەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو عەبدوڵا ئەحمەد مەشهەدانی کە راوێژکاری ئەبوبەکر بەغدادییە بەرپرسە لە راکێشان و گواستنەوەی چەکدارانی بیانی بۆ ناو داعش.

 

لە ماوەی رابردووشدا بەرپرسانی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوەکرد، نزیکەی شەش هەزار چەکداری داعش لە ناو موسڵدا ماونەتەوە و ئاماژە بە ئاماری جیاوازیش دەکرێت سەبارەت بە ژمارەی چەکدارانی داعش لە خاکی سوریادا.

 

پێشتر دەزگاى هەواڵگرى ئەمریکا ژمارەى چەکدارانى داعشی بە ٢٥ بۆ ٣٠ هەزار چەکدار خەمڵاند بوو.