بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " جەواد ئەلتەلیباوی " یەکێ لە فەرماندەکانی هێزە جەماوەریەکانی عێڕاق ڕۆژی شەممە وتی: هێزە عێڕاقیەکان بڕیکی زۆر چەک وکەرەسە وئامێری داعشیان لە گووندی " عەین الجحش " ی مووسڵ لە باکووری عێراق دۆزێوەتەوە کە بارستای ئەم کەرەسەو ئامێران وچەشنەکەیان پشتیوانی وڵاتانی تورکیا وعەرەبستان لە داعش لە مووسڵ پێشان دەدات. ئەم فەرماندەیەی هێزی جەماوەری عێراق وتیشی: ئەم بارستا چەک و کەرەسەیە ناکرێ بە شێوەی تاکی بکڕدرێت وئامادە بکرێت و ئەم چەشنە چەکانە تەنانەت لە نێوان هێزە سەربازیەکانی عێراق بەردەوام نیە وچەشنیان پێشان دەدات کە تورکیا و عەرەبستان ئەم یارمەتیە سەربازیانە یان بۆ داعش بەڕێ کردووە .هەرلەم حاڵەدا ڕاگەێندرا ، هێزە عێراقیەکان گەڕەکی " ئەربەجیە" لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵی ، لەژێر داگیر کاری تاقمی ترۆریستی داعشیان ئازاد کرد وژمارەیەک لە ترۆریستەکانیان کوشت. هێزە جەماوەریەکانی عێراقیش خەرێکی پێشڕەوی لە قۆناخی ڕۆژئاوای مووسڵدان هەتا لەم ڕیگەوە ڕیگای تەداروکات وپێوەندی ئەندامانی داعش لە نێوان عێراق وسووریا بپچڕینن. ڕاپۆرتێکی تر باس لەوە دەکات، هێزە عێراقیەکان لە درێژەی هەڵمەتی دژە ترۆریستەکاندا گەڕەکەکانی ئەلسەلام وئەلقادسەی ی دوهەم لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵیان لە ژێر داگیر کاری داعش ئازاد کردووە. وەزاڕەتی بەرەڤانی عێراق یش ڕایگەیاند لەکاتی دەسپێکرانی هەڵمەتی ئازاد کرانی مووسڵ لە ژێر داگیر کاری داعش لە حەفدەی ئۆکتۆبەری ساڵی دووهەزارو شازدە هەتا ئێستاکە پتر لە سەدو چل شارو شارۆچکە وگووند ئازاد کراون. هەرلەم حاڵەدا ڕاگەێندرا ، ئەندامانی تاقمی تەکفیری زاێونیستی داعش ڕۆژی شەممە ، بیست وشەش کەسی نەسەربازی لەوان چەند منداڵ وژنیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ بە هۆی هاوکاری نەکردن لەگەڵ ئەم تاقمە ئیعدام کردووە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یش لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند ، داعش بە بەستنی پشتینی تەقەمەنی بە منداڵانی ژێر دە ساڵ و کەڵک وەرگرتن لە ژنان وەکوو سپه ری ئینسانی لە بەرانبەر هێزەکانی سوپای عێراق کەڵک وەردەگرێت. هەرلەم حاڵەدا ، عەبدوڵوەهاب ئەلساعیدی فەرماندەی هەڵمەتی ڕێکخراوی بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم ، بەئاماژە بە درێژەی هەڵمەتی هێزە هاوبەشەکانی ئەم وڵاتە لەدژی داعش لە مووسڵ وتی: دەرکردنی داعش لە مووسڵ و گەیشتنی هێزە عێراقیەکان بۆ ناوەندی ئەم شارە کاتی پێویستە ، چۆنکە ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی ناسەربازی لە ناوخۆی شاری مووسڵدان کەئەم مەسەلە پێشڕەوی هێزە عێراقیەکانی خستووەتە دواتر. " نوفل ئەلعاکوب" پارێزگاری نەینەوایش بەڕاگەیاندنی هەواڵی دامەزرانی ژووری ئوپراسیۆنی لە ناوچەی بەرتەلە بۆ پێشوازی لە ئاوارە کانی مووسڵ و ڕێکخستنیان وتی: " ئەبوبەکر بەغدادی" سەرکردەی داعش لە مووسڵ نییە. کەناڵی ئەلعیراقیە یش لە گەڕانەوەی هێزە ئەمنیەتیە عێراقیەکان بۆ ماڵەکانیان لە شارە ئازاد کراوەکان لە دەوروبەری مووسڵ لەژێر داگیر کاری داعش هەواڵی دا.
.....
300
١٢ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٨:٥٨
News ID: 791543
چەک وئامێری دۆزراوە لە نه به ردی ئازاد کرانی مووسڵ لەژێر داگیر کاری ترۆریستەکانی داعش ، پێشاندەری پشتیوانی تورکیا ، عەرەبستان وڕۆژئاوا لەم تاقمە ترۆریستیەیە .