١١ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٣:٠٧
بو لەپارێزگای کەربەلا ١٠ ڕۆژ پشووی فەرمییە؟

عەلی مالکی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا، ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئاشکرایکرد، بەهۆی چلەی ماتەمینی ئیمام حسین ع بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەوامی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگای کەربەلادا ڕادەگیرێت.

بو لەپارێزگای کەربەلا ١٠ ڕۆژ پشووی فەرمییە؟
عەلی مالکی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا، ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئاشکرایکرد، بەهۆی چلەی ماتەمینی ئیمام حسین ع بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەوامی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگای کەربەلادا ڕادەگیرێت.

 لە بەیاننامەیەکدا مالکی بڵاویکردەوە "بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمانی لە ڕۆژی ١٣ی مانگەوە تا ڕۆژی ٢٢ مانگی تشرینی دووەم، لەسەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگای کەربەلادا، ئەویش بەهۆی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسینەوە".

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا جەختیکردەوە، ڕاگرتن و پشووە ١٠ ڕۆژییەکە، فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە، کە ئامانجیان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی جیاجیایە بەو ملیۆنان هاووڵاتییەی کە ڕوودەکەنە پارێزگاکە بەو بۆنەیەوە.

عەلی مالکی جەختیکردەوە، بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ڕێورەسمەکان، پلانێکی ئەمنی توندوتۆڵ و خزمەتگوزاریی هەمەلایەنە ئامادەکراوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە "شاری کەربەلا هەموو توانایەکی خستووەتە گەڕ بۆ پێشوازیکردن لە ملیۆنان میوانی ئەو ڕێوڕەسمە، کە تەرخانکراوە بۆ یادی ئیمام حسین و ئەبو فەزڵی عەباسی برای".

لە ڕۆژی ٢٠ی مانگی سەفەری کۆچی هەموو ساڵێک لە شاری کەربەلا بە ملیۆنەها هاووڵاتی شیعە و سوني مەزهەب، لەسەرانسەری شارەکانی عێراق و زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە شوێنکەوتوانی ئاینزای شیعەی تێدایە، بۆ یادکردنەوەی چلەی ماتەمینی ئیمام حسین لە ساڵی ٦١ کۆچی، ڕودەکەنە ئەو شارە.

زۆربەی ئەو کەسانەش لە شارەکانی عێراقەوە بەو بۆنەیەوە سەردانی شاری کەربەلا دەکەن، بە پێ ئەو سەردانە ئەنجام دەدەن، بۆ ئەو مەبەستەش بە درێژایی ڕێگە تیمی تەندروستی وپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دیکە بۆ سەردانیکەران ئامادە دەکرێت.

Tags