٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٥٠
دیداری موگێرنی و زەریف لە تاران

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیداری کرد.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیداری کرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنای ئێران ؛ " فێدێریکا موگێرینی " ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە تاران لەگەڵ " موحەممەد جەواد زەریف " ، وەزیری دەرەوەی ئێران ، سەبارەت بە پرسە دوولایەنەکان ، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان وتووێژی کرد.

بە پێی ئەم راپۆرتە ، موگێرینی بڕیارە لەگەڵ حەسەن روحانی ،  سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دیدار و وتووێژ بکات.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا پاش دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران جارێکی دیکە وتووێژەکانی خۆی لەگەڵ موحەممەد جەواد زەریف ، دەست پێدەکاتەوە.

بە وتەی " بەهرام قاسمی " ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، تەوەرەی وتووێژەکانی فێدێریکا موگێرینی لە تاران هاوکارییە دوولایەنەکان بە تایبەت سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سوریایە.

سەردانی موگێرینی لە تاران لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێ کە حەفتەی رابردوو پارلەمانی ئەورووپا بەڵگەی ستراتژیکی پەیوەندیی نێوان ئێران و یەکێتیی ئەورووپای پەسەند کرد.

هەروەها بڕیارە خولی دووهەمی وتووێژەکانی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا لە نەوامبری 2016 لە بروکسێل بە سەرۆکایەتیی مەجید تەخت رەوانچی ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و هێلگا شمیدی جێگری موگێرینی بەڕێوەبچێت.
.....
300