٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٣٦
تورکیاو دیاریکرانی خەڵات بۆ بەگرتن دانی لایەنگرو دەستو پێوەندەکانی بزووتنەوەی "هیزمەت" لە وڵاتەکەی

دەوڵەتی تورکیا چەندین ملوێن لیری وەک خەڵات تەرخان کرد بۆ دەستنیشان کردن و بەگرتن دانی لایەنگرو دەستو پێوەندەکانی بزووتنەوەی "هیزمەت" لە وڵاتەکەی .

دەوڵەتی تورکیا چەندین ملوێن لیری وەک خەڵات تەرخان کرد بۆ دەستنیشان کردن و بەگرتن دانی لایەنگرو دەستو پێوەندەکانی بزووتنەوەی "هیزمەت" لە وڵاتەکەی .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سەداوسیما، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ گرتنی ٣٧ کەس لە سەرانی بزووتنەوەی خزمەت بە سەرۆکایەتی فەتحوڵا گولەن کە تاوانبار کراون بە دەستتێدابوون لە کودەتا بێ ئاکامەکەی١٥ی ژولای، بەملوێنان لیری تورکی وەک خەڵات دیاری کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، چوارملوێن لیری تورکیا وەک خەڵات دیاری کرا بۆ گیرانی عادڵ ئوکسوز(مامۆستای زانکۆی ئەستەمووڵ کە ناوبراو وەک یەکێ لە ئەنجامدەرانی سەرەکیی کودەتای١٥ی ژولای و لە کەسانی نزیک بە فەتحوڵا گولەن ناودەبردرێ) و عەبدوڵا ئیماز(وتارنووسی پێشووی ڕۆژنامەی ڕاگیراوی زەمان) و هەروەها شەش کەسی دیکە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بۆ گرتنی زەکەریا ئوز جێگری پێشووی دادئەستێنی گشتی ئەستەمووڵ و ئاکین ئیپەک سەرمایەداری ناوداریش ٣٠٠ هەزار لیری تورکی وەک خەڵات دیاری کردووە.

شیاوی ئاماژەیە، ژمارێک سەربازی سوپای تورکیا نیوەشەوی١٥ی ژولای هەوڵیاندا ناوەندە ستراتژیکییەکانی وەک ؛ ناوەندی سەرکردایەتی ئەرکانی سوپا، فڕۆکەخانەکان و وێستگەکانی تەلەفزیۆنیی شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە داگیر بکەن و کودەتا ئەنجام بدەن کە پاش چەند کاژێر بێ ئاکام مایەوە.
........
300