جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند؛ توانای مووشەکیی ئێران فاکتەری سەرەکیی بەرپێگرانەیە.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "ئیسحاق جەهانگیری" یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی باڵای وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە یەکێک لە هۆکارەکانی پێشکەوتنی ئێمە لە پیشەسازیی بەرەڤانیدا، بایکۆتە بیانییەکان بووە، وتی: دەبێ بە بەهێزتر کردنی توانای موشەکی، بۆچوونی دەسدرێژی کردنە سەر خاکی ئێران لە بیر و زەینی دوژمنان بسڕینەوە.
جەهانگیری بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی ئێران دەبێ خاوەنی توانای بەرپێگرانەیەکی یەکجار زۆر بن، وتیشی؛ بە هەوڵ و تێکۆشانی هێزە چەکدارەکان و هێزی هەواڵگریی و ئەمنیی کۆماری ئیسلامی، ئێران بووە بە بنکەی پاوەجێی، ئەهوەنی، و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی پێشکەوتنەکانی ئیران لە پیشەسازیی بەرەڤانی ئێران کە بە پشت بەستن بە زانست و توانای ناوخۆیی هاتۆتە ئاراوە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێرانی ئەمڕۆ لە پەرەپێدانی زانست و تەکنۆلۆژیادا لە ڕیزی بانترین وڵاتانی جیهاندایە، لە پیشەسازی جۆربەجۆرەی وەک پیشەسازیی هەوافەزا، خانە بنەڕەتییەکان و بواری دیکەش دەسکەوتی بەرچاوی هەبووە و لە هەندێ بواردا لە ڕیزی شەش وڵاتی سەرکەوتوویی جیهاندایە.
سەردار سەرتیپ پاسداری "حسێن دێهقان" وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش وتی؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە بواری پێداویستیی بەرەڤانیدا هیچ کێشە و تەگەرەیەکی تەکنیکی نییە.
....
300
٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٢٤
News ID: 787770
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند؛ توانای مووشەکیی ئێران فاکتەری سەرەکیی بەرپێگرانەیە.