١٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٢:٢٩

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتی وتووێژ و ڕێگاچارەی سیاسی ، تەنیا ڕێگای کۆتایی دان بە قەیرانی سوریایە .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : "  حسێن  ئەمیر  عەبدوڵاهیان  "   یاریدەری  تایبەتی   سەرۆکی   مەجلسی   ئێران  سەبارەت  بە   درێژەی   بیروڕاگۆڕینەوە   نێونەتەوەییەکان  بۆ  کۆتایی  دان   بە  قەیرانی   سووریا   وتیشی  پێداگری  لەسەرلابردنی   بەشار  ئەسەد   سەرۆک  کۆماری   سووریا  ئاکامی  هەر  دانیشتنێک   بۆ  کۆتایی   دان   بە  قەیرانی  ئەو  وڵاتە  بێ ئاکام  دەکاتەوە .

ئەمیر  عەبدوڵاهیان ڕێگا چارەی  سیاسی  بە  تەنیا   ڕێگای  کۆتایی   دان   بە  قەیرانی   سووریا  زانی  و وتیشی تاکاتێ کە بڕێک  لە  وڵاتان وەکوو  ئەمریکاعەرەبستانی  سەعوودی تورکیا  و قەتەر پێداگرن  لە سەرلاچوونی  بەشار  ئەسەد  لە  دەسەڵات     ناتوانین   گەش  بین  بێن    بە  دایشتنە    نێونەتەوەییەکان .  

  یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی  ئێران   وتی    کەسانێک  کە  لە سەر  مێزی  دانوستان  کۆدەبنەوە دەبێ  بەو  ئاکامە  بگەن  کە  قەیران سووریا  تەنیا  بە ڕێگاچارە سەری  کۆتایی   پێ  دێت .

   عەلائەدین  بروجێردی   سەرۆکی  کومیسیونی  ئاسایشی  نیشتمانی  و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی  شورای  ئیسلامی  ئێرانیش  وتی  نەتەوەی سووریا بە  تەنیایی چارەنووسی   خۆی دیاری دەکات  و  سەروک  کۆماری   خۆی  هەڵدەبژێرێ . ...

کۆتایی کورتە نامە/310