لە ڕێ وڕەسمی شەوی حەوتەمی مانگی موحەڕەم شەوی دووشەممە، حسێنیەی ئیمام خومەینی (رە) میوانداری هەزاران کەس لە چینە جۆربەجۆرەکان و ژومارێک لە بەرپرسانی نیزام و شینگێڕانی سەید و ساڵاری شەهیدان حەزرەتی ئەباعەبدوڵڵا حسێن (ع) بوو.
لەم ڕێ وڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بەڕێوە چوو، حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین سدیقی لە وتاردانێک ک دا وێڕای شیکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی حەزرەتی عەلی ئەکبەر(ع) وتی: لاوانی حەماسە خولقێنی عاشوورا سەرچەشنی جیهادی ئەکبەر و ژیانی سەربەرزانە و شەرافەتمەندانەن .
ڕێ وڕەسمی شینگێڕی بۆ حەزرەتی سەیدوشوهەدا (ع) هەتا ڕۆژی پێنج شەممە یازدەهەمی موحەڕەم لە حسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) درێژەی دەبێت.....
کۆتایی کورتە نامە/310