به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : مەجید تەختی ڕەوانچی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی نۆهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی نانۆ لە تاران وتی : لەم ئاستە دا لەگەڵ وڵاتانی ڕوسیا و فەرەنسا خە لە بواری چالاکی ئاشتیانەی ناڤۆکی، هاوکاریمان دەست پێکردووە.
تەختی ڕەوانچی هەروەها وتی : سەردەمی دوای بەرجام بوارێکی شیاو بۆ هاوکاری زانستی ، زانکۆیی و توێژینەوەی بۆ ئێران لە بوارە جۆربەجۆرەکانی دەستەبەر کردووە .
ناوبراو وتیشی: بەرهەم هێنانی زانست لەلایەن لاوانی پسپۆڕی ئێرانی بنەمایی بوە و هەبوونی چەند زانکۆی بەناوبانگی ئێرانی لە جیهان، بواری بۆ گۆڕینەوەی زانستی لەنێوان ئێران و هەندێ وڵات بە دی هێناوە .
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی : وەزارەتی دەرەوە لە هەرچەشنە چالاکی و هاوکاری زانستی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەیی داکۆکی دەکات و گواستنەوەی زانستی تەکنیکی لە هەموو بوارەکانی ئابووری لە گرینگترین ئامانجەکانی ئێمە لەسەردەمی دوای بایکۆتە ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٠٦
News ID: 784045
جێگری وەزیری دەرەوە لە بەشی ئەوروپاو ئەمریکای وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : لە سەردەمی دوابەرجام هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئێران لەبواری چالاکی ئاشتیانەی ناڤۆکی لەگەڵ هەندێ وڵات دەست پێکراوە کە دەستپێکی هاوکاری چین لەگەڵ ئێران لە ئاوی قورسی ئەراک وێنەیەکە لەو هاوکاریانە.