٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٠٩
لاریجانی: ئەمریکا و زایۆنیزم لایەنگرانی تیرۆریزمن

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکا و زایۆنیزم بەشێوەی ئاشکرا لە تیرۆریزم داکۆکی دەکەن .

عەلی لاریجانی  سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دا وتی : تێکەڵبوونی وڵاتانی ئیسلامیی ناوچە لەگەڵ پرسی تیرۆریزم و ئاڵۆزییەکانی ئێستای  ڕۆژهەڵاتی ناڤین،  ڕژێمی زایۆنیستی  بەرەڕووی باشترین ڕەوشی ئاسایشی کردووە و سەرکوتکردنی تیرۆریزم و سەرکەوتنی ئێران و حیزبوڵڵا لە ناوچە ، خراپترین ڕەوش بۆ ڕژێمی داگیرکەر  دەبێت .

عەلی لاریجانی  وتیشی : ئەمریکا بە پێچەوانەی دروشمە درۆیەکانی  هیچ ورەیەکی  بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  نییە و ئەم وڵاتە بەدوای ئامانجی گەورەتر لە پشتی پەردەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکە دایە.

لاریجانی ئاماژەی کردە داکۆکیی ڕژێمی زایۆنیستی لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە سوریا لەوان داعش و بەرەی نوسرە  و وتی : پێوەندیی قووڵ لەنێوان ڕژێمی ئیسرائیل  و ڕەوتەکانی  تیرۆریستی لە ناوچە  دامەزراوە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران لە فیتنەی تەکفیری ناوچە بەنیازی کپ کردنی و هێورکردنی ناوچەیە بەڵام ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و هەندێ  وڵاتی عەرەبی ناوچە بەنیازی درێژەی قەیرانی ئاسایشی  و بڵێسەپێدانی ئاگرەکەی بۆ گەیشتن بە ئامانجە ناڕەواکانیانن.....

کۆتایی کورتە نامە/310