٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٣:٤٣
چاوپێکەوتنی سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی ئێراق لەگەڵ شەمخانی لە تاران

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : دامەزرانی ئاسایشی پاوەجێ لە ئێراق یەکە مایەتی ئێرانە.

عەلی شەمخانی ڕۆژی یەکشەممە لە دیدارلەگەڵ موستەفا کازمی سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی ئێراق لە تاران پێداگری کرد  : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی گواستنەوەی ئەزموونەکانی هەواڵگری و ئاسایشی خۆی بۆ ئێراق لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمە.

شەمخانی بە ئاماژەدان بە سەرکەوتنەکانی هەمیشەیی  سوپا و هێزی حەشدی شەعبی  بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی تەکفیری  و لەناوبردنی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە وتیشی : ئیدیعای بەشداری ڕوژاوا لە دامەزراندنی ئاسایشی ناوچەیی درۆیەکی  مەزن بووە کە ئەنجامی خوێناوی و پڕخەرجی لە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچە بەرچاوە.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، درێژەی وتووێژی هەمیشەیی نێوان کاربەدەستانی باڵای ئێران و ئێراقی لە دامەزرانی دەوری تەواوکەری ناوچەیی و بەرەنگار بوونەوەی گەڵاڵەی دوژمنان بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی وڵاتانی ئیسلامی گرینگ و کارتێکەر وەسف کرد .

شەمخانی  هەروەها کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانەی ئەمریکا لە پرسی ئاگربەس و وتووێژی سیاسی لە سوریا و بێ بەڵێنی لە ئەنجام دانی ڕێککەوتن لەگەڵ سوریای بە نیشانەی  تێگەیشتنی دروستی ئێران لە ماکی ناڕوونی  ئەمریکا زانی و وتی :  پاراستنی ئەندامانی تیرۆریست بەناوشارومە ندای ناڕازیانی  بۆ ئامانجی سیاسی تەنیا هەڵوێستێکە کە ئەمریکا لە قەیرانی سوریا پێ و شوێنی دەگرێ.

موستەفا کازمی  سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی ئێراقیش  لەم دیدارە وێڕای پێداگری لەسەر دەوری کارتێکەری ئێران لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و پەرەی سەقام و ئاسایش لە ناوچە وتی  : سەرکەوتنی ئێران  بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و دامەزرانی ئاسایش لە ناوخۆ و سنوورەکانی خۆی  هۆیەکی ئاشکرا لەسەر کارکردی بێ وێنەی سەرچەشنی ئاسایشیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە...

کۆتایی کورتە نامە/310