چاودێری مافی مرۆڤ لە سوریا ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاپۆرتێک دا بە دانپێدانان بە کەڵک وەرگرتنی تیرۆریستەکان لە کەسانی سیڤیل وەک سپەری مرۆیی لە ناوچە شەڕتێکەوتووەکان وتی : زۆرتر لە هەزار شارومەندی سوری لە مانگی سپتەمبەری ئەمساڵ لە تێکهەڵچوونەکانی سوریا دا کوژراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، مانگی سپتەمبەری ئەمساڵ هەزارو 180 کەسی سیڤیل لە ڕەوتی قەیرانی سوریا کوژراون کە لەم ژومارەیە نیزیکەی سەتی شەستیان ئافرەت و منداڵ بوونە.
ناوەندی چاوەدێری مافی مرۆڤ هەروەها دانی به وه داناوە کە ئاماری ڕاستەقینە زۆرترە لەم ژومارەیە.
ئەم ناوەندە کە بنکەکەی لە لەندەنی پێتەختی بەریتانیایە وتیشی : زۆرێک لە کەسانی سیڤیلی کوژراو نەک لەشارەکان بەڵکوو لە بەرەکانی شەڕ بوونە و ئەمە بە مانای کەڵک وەرگرتنی نەیاران لە کەسانی سیڤیل وەک قه لغانی مرۆییە.
ئامادەبوونی ناڕازیان و تاقمەکانی تیرۆریستی لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە تائێستا هەندێ ناوچەی سوریای ئاڵۆز کردووە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٦
News ID: 783111
زۆرتر لە هەزار کەسی سیڤیل مانگی ڕابردووی زایینی لە سوریا کوژراون.