٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٢٨
وشداری دان بە ئێرانییەکان لە تورکیا

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئانکارا لە ڕاگەیێندراوێکدا داوای کرد لەو هاووڵاتیانەی بەنیازن سەردانی تورکیا بکەن، کە خۆببوێرن لە چوون بۆ شوێنە پڕحەشیمەت و جێ گومانەکان.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە؛ بەسەرنجدان بەو ڕووداوانەی بۆ هاووڵاتیان پێش هاتووە، داوا لە ئێرانیانی ئامادە لە تورکیا دەکرێ، لەمەڕ وشداریی نوێنەرایەتی و کۆنسولیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تورکیاو ڕێکخراوەو دەزگەکانی دیکەی حکومەتی میواندار، هۆشیار بن.

لە درێژەی ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە؛ لەبەر ڕوودانی هەندێ کارەساتی نالەبار بۆ هاووڵاتیان، بەپێداگری لەسەر گرینگایەتی لەبەرچاو گرتنی یاساکانی باری نائاسایی لە وڵاتی تورکیا، سەرلەنوێ ئەو ڕاسپێرییە دەکرێ کە، بێتوو بمێننەوەو یان پێویست بکات سەردانی تورکیا بکەن، بەوردی و بەگوێدان بەوشدارییەکانی نوێنەرایەتی و بەرپرسی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تورکیاو هەروەها دەزگەکانی پەیوەندیداری وڵاتی میواندار، شێلگیرانە خۆببوێرن لە ئامادەبوون لە شوێنە پڕحەشیمەت وناهێمنەکان....

کۆتایی کورتە نامە/310