به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قسەگەلێکدا وتی: ئەو هێزانە توانایەکی تایبەتیان هەیە بۆ شەڕ لەدژی گرووپی تیرۆریستیی داعش.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش شەوی هەینی لەسەر شەممە بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە شەڕ بۆ ڕزگارکرانی شاری موسڵ لەچنگ گرووپی رەشەکوژی داعش بەم زووانە دەس پێ دەکرێ، داوای لە دانیشتووانی شارەکە کرد هاوکاری هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق بکەن.
لەهەمان کاتدا، هێزەکانی سوپای ئێراق مۆڵگەکانی داعشیان لە ئاوایی حود لە ناوچەی قیارە هەڵکەوتوو لە باشووری موسڵ گولـلەباران کرد کە کوژرانی ٧٠داعشی و تێکشکانی ٢٥ ئۆتۆمبیلی ئەو گرووپەی لێکەوتەوە.
جەببار یاوەری وتەبێژی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراقیش لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنادا وتی: کاتی دەسپێبوونی هەڵمەتی موسڵ نادیارە، بەڵام پلان و بەرنامە داڕشتن وهاواهەنگی بۆ هەڵمەتەکە ، خەریکە کۆتایی پێ دێ.
موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئێراق، لە ژۆئەنی٢٠١٤وە کەوتووەتە دەست گرووپی ڕەشەکوژی داعش .
سوپاو هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق پێشەکییەکانی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لەچنگ داگیرکەرانی داعشیان دەس پێ کردووە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٣:٣٨
News ID: 782598
وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق وتی: هاوبەشیی ئەو هێزانە بۆ ڕزگارکرانی شاری موسڵ لە چنگ داگیرکەرانی داعش، ژماری قوربانیانی سیڤیل کەم دەکاتەوە.